کوردستان میدیا: به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم، له بۆکان کاسبکارێک گیانی له‌ده‌ست دا و له بانه‌ش هاووڵاتییه‌کی دیکه به‌توندی بریندار کرا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رێکه‌وتی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی بۆکان به‌ناوی ئه‌رسه‌لان محه‌ممه‌دی کوڕی ره‌سووڵ، کاسبکارێکی خه‌ڵکی میراوای بۆکان، له شوێنێک به‌ناوی به‌نده‌نی گۆڵێ هه‌ڵکه‌وتوو له ده‌وروبه‌ری شاری ره‌به‌ت، له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سڕێژی لێکراوه و له ئاکامدا گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌ر به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، رێکه‌وتی ٢٤ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی گوندی سارداوی سه‌ربه شاری بانه به‌ناوی عه‌باس ره‌شیدی کوڕی ره‌شید له شوێنێک به ناوی کانی زه‌رد له نزیک ٢ کیلۆمیتریی سنوور، که‌وتۆته به‌ر ده‌سڕێژی هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیم به توندی بریندار بووه.
له سێ مانگی رابردوودا، ٨ هاووڵاتیی کورد له‌سه‌ر سنوره‌کان به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیم گیانیان له‌ده‌ست داوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران