کوردستان میدیا: هێرشی هێزه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له دژی ناڕازییانی ئه‌و رێژیمه زیاتر له جاران قورس‌تر بۆته‌وه و ته‌نیا له یه‌ک رۆژدا 156 که‌س کوژران.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئه‌لعه‌ره‌بییه، سه‌ره‌ڕای گوشاری لایه‌نه‌کان و وڵاتانی جیهان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بان کی‌موون بۆ سه‌ر رێژیمی سووریه، کوشتار و سه‌رکوتی ئه‌و رێژیمه درێژه‌ی هه‌یه و له رێکه‌وتی 19ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی 156 هاووڵاتی کوژران.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی هاوئاهه‌نگیی شۆڕشی سووریه، کوژرانی ئه‌و 156 هاووڵاتییه له شاره‌کانی حه‌ما، حومس و حه‌له‌ب رووی داوه و تێکهه‌ڵچوونه‌کان له‌و سێ شاره‌دا درێژه‌ی هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی رۆیتێرز و به پشت به‌ستن به چالاکانی سووریه، 12 که‌س له‌و کوژراوانه ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌کی سه‌بازێکی جیابووی ئه‌رتشی سووریه‌ن.
به‌پێی راگه‌یاندنی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سووریه، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان هێرشیان کردۆته سه‌ر شاری ئێریحای سه‌ربه پارێزگای ئه‌دله‌ب و ماڵی ده‌یان هاووڵاتیی ئه‌و شاره‌یان ئاگر داوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ته‌نیا 3 رۆژ بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنییه‌کانی له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د له‌مه‌ڕ راگرتنی کۆمکوژی و سه‌رکوتی ناڕازییان ماوه. به‌شار ئه‌سه‌د له دانیشتن له‌گه‌ڵ کۆفی عه‌نان، نێرده‌ی تایبه‌تیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی، به‌ڵێنیی کۆتایی هێنان توندوتیژییه‌کان، هه‌تا رێکه‌وتی 23ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی داوه.