کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی تێرۆریست "قاسم سلێمانی"، خۆشحاڵیی خەڵکی لێکەوتەوە

13:30 - 13 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەبۆنەی کوشتنی تێرۆریست "قاسم سلێمانی"، شایی و خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دوای ئەوەیکە هەواڵی کوژرانی پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی" لەلایەن ئامریکاوە بڵاو کرایەوە، خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی.

خەڵکی کوردستان لە شارەکانی کوردستان، بهبۆنەی کوژرانی ئەو تێرۆریستەی ڕێژیمی ئێران شیرینییان بڵاو کردووەتەوە.

خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کوشتنی ئەو تێرۆریستە خۆشحاڵن و نفرەت و بێزاریی خۆیان لەو ڕێژیمە تێرۆریستییە ڕاگەیاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خەڵک بە شێوازی جۆراجۆر خۆشحاڵیی خۆیان دەبڕیوە.

خەڵکی عێراقیش لە گۆڕەپانی ئەلتەحریری بەغدا، دوای کوشتنی تێرۆریست سلێمانی و چەند تێرۆریستی دیکە، خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی.