کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ئورمیە

20:33 - 7 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی برادۆستی ئورمیە، لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٦ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی نێچەلانی ناوچەی برادۆستی سەربە شاری ئورمیە، لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەی برادۆست، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی فەرهاد محەممەدی کوڕی سەعید بە ماڵپەری کوردستان میدیا راگەیاند.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری کوژرانی فەرهاد محەممەدی کە لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا ئەندامی حیزبی دێموکرات بووە، لەبەر دەست‌دا نییە.

لەم پێوەندییەدا، ئیبراهیم مەجیدئابادی خەڵکی گوندی ئاساوڵەی سەربە شارستانی کامیاران، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی٣ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، لە کەوێڵی باخەکەی خۆیدا لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.