کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ئەندامانی سوپای پاسداران لە سووریه درێژەی هەیە

21:26 - 11 خەزەڵوەر 2715

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە دەستی ئۆپۆزێسیۆنی سووریه کوژرا.

ماڵپەڕەکانی نزیک لە سپای تیرۆریستی ڕێژیمی ئێران ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، حەمید فاتمی مومبینی ئەندامی سپای پاسداران لە شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ ئۆپۆزێسیۆنی سووریه کوژراوە.

ئەو ماڵپەڕانە ڕایانگەیاندووە کە ئەو پاسدارە بە مەبەستی ئەرکی ڕاوێژکاری ڕەوانەی سووریه کراوە.

هەروەها، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو ئەندامی دیکەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بەناوەکانی حوسێن جەماڵی و حوجەت ئەسغەری لە سووریه کوژراون.

پشتیوانی ئێران لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد زیاتر بووە و هەر ڕۆژ رێژەی ئەو پاسدارانەی سپای پاسداران کە لە سووریه دەکوژرێن بەرز دەبێتەوە.