کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ئەندامانی سپای تێرۆریستی پاسداران درێژەی هەیە

13:30 - 29 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران کە لە چوارچێوەی "پارێزەرانی حەرەم" بۆ شەڕی نیابەتی نێرداربووە عێراق، کوژرا.

هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە "ئەبولفەزل سەرابی" یەکێک لە پارێزەرانی حەرەمی ڕێژیم لە عێراقدا، لە ناوچەی "ئەلعمارە"ی ئەو وڵاتەدا کوژراوە.

ئەو پاسدارە تێرۆریستەی ڕێژیمی ئێران، خەڵکی پارێزگای کرماشان بووە و بەپێی ئامارەکانی ڕێژیمی ئێران، ئەوە ١٦هەمین کەسە کە لەو پارێزگایەدا کوژراوە.

ساڵی ڕابردوو، "شاهڕۆخ داییپوور"، یەکێک لە فەرماندە تێرۆریستەکانی ڕێکخراوی سپای تێرۆیستی پاسداران، لە شەڕێکدا لە شاری "ئەلبوو کەماڵـ"ـی سووریەدا کوژرا.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە ناوبراو ئەرکی ڕاهێنەریی چەکوچۆڵی لە ئەستۆ بووە.

لە سەرەتای دەسپێکی شەڕی سووریە لە ساڵی ٢٠١١ی زایینییەوە هەتا ئێستا، سەدان کەس لە ئەندامانی پلەبەرزی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کوژراون، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران بوونی هێزی نیزامیی خۆی لەو وڵاتەدا ڕەت دەکاتەوە.

کارناسان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە تێچوویەکی زۆری ماڵیی لە سووریەدا بە فیڕۆ داوە و دەیدات، بەڵام لە ئێستادا ڕۆڵی ئێران لەو وڵاتەدا کەم بووەتەوە.