کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ٢ ئەندامی بەسیجی ڕێژیم لە نیک شار

13:16 - 18 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧ی بانەمەڕ دوو کەس لە هێزەکانی بەسیجی ڕێژیم لە گوندی "هیچانـ"ـی شاری نیک شار سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژران.

بەرپرسانی ڕێژیم وتوویانە، ئەو دوو بەسیجییە لە دەرگیرییەک لەگەڵ کەسانی نەناسراو کوژراون.

شوناسی ئەو دوو کوژراوە "خودابەخش غەریب" فەرماندەی بەسیجی گوندی "هیچان" و "موسلیم دۆرزادە" یەکێک لە بەسیجەکانی ئەو بنکەیە، ڕاگەیەندراوە.