کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

(کوئید ۱۹) بێ باوەڕیی هەمەلایەنە لە ڕێژیمی ئیسلامی

12:23 - 12 خاکەلێوه 2720

سۆران شەمسی

ڕێژیمێک بە هەموو توانایەوە تێدەکۆشێت تاکوو هەموو کۆمەڵگا ژێردەستی ئەو بێت، بۆ بەدیهێنانی ئامانجی حکوومەتی، خەڵک بەسیج دەکات و چالاکیی کۆمەڵایەتی کە هاوڕای ئەو نەبێت، تەحەموڵ ناکات، ڕێکخراوەکان، ناوەند و ناوەندەکان و... نیزامی سیاسی کە لەودا حکوومەت تا ڕادەیەک لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵان و تایبەی خەڵک دەخاتە ژێر چاوەدێرییەوە.

مانەوە و ڕاگرتنی هێزی سیاسی لە ڕێگای بەکارهێنانی یەک ئایدئۆلۆژیی گشتگیری تایبەت و ڕێکلامی زۆری حکوومەتی لە ڕێگای ڕاگەیاندنەکانی کە لەژێر چاوەدێریی حکوومەتدایە ڕێگرە لە باسی ئازاد و شیکردنەوەی حوکمڕانی و... هتد و سنووردارکردنی لە ڕێگای دنیای سانسۆر و تاکتیکەوە هۆی ترس و تۆقاندنی حوکمڕانی لە ڕێژیمی ئیسلامی بەهۆی نەبوونی توانایی و ناڕازیبوون لە بیرکردنەوەی هەمەلایەنە نەبوونی شەرعییەت و قەبووڵکردنی عامە!

بۆ سەلماندنی ئەم داواکارییە بە جۆرێکی ئەنازیاریی و پرۆژەییکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن حوکمڕانەوە تەماشایەک بکەن؛ درەنگکردن لە ئاگادارکردنەوە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس بەهۆی ئامادەیی خەڵکێکی زیاتر لە ساڵوەگەڕی ۲۲ی ڕێبەندان، هەڵبژاردنی دووهەمی ڕەشەمە و هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی دەرەوە و خەڵک بە درۆ زانی، درێژەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی چین دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

بەرپرسەکانی ڕێژیم و وەزارەتی تەندروستی بە ئاشکرا سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەرچاوەکەی شاری قوم بوو، درۆیان کرد و لە قەرەنتینەی ئەو شارە پێشگیرییان کرد، سیاسیکردنی ئێپیدمی ڤایرۆسەکە ڕێبەران یەکسان یەکەمی نیزامی بەیتی ڕێبەری و ناوەندەکانی تری ڕێژیم باسی ترسی گشتگیری ڤایرۆسی کۆرۆنایان بە دوژمنیی ئامریکا و ئێستکبار لەگەڵ ڕێژیمی ئێران گرێیان داوە و بەکارنەهاتوویی خۆیان لە بەرانبەر ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس خستیانە ئەستۆی وڵاتانی دیکە، نەبوونی بەڕێوەبەریی تەنگژە و نەبوونی ئیمکاناتی پێویست بۆ کۆنترۆڵی ڤایرۆس ڕێژیمی ئێران دوای چەندین هەفتە کە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس تێدەپەڕێت، نەتەنیا ئیمکاناتی پێویست بۆ کۆنترۆڵی ڤایرۆس نەبوو، هیچ ڕێکارێکیش بۆ کۆنترۆڵی کۆمەڵگای پێشنیار نەکرد، لە کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا سەلماندی کە هێزی ناوەندە مەزهەبییەکان لە نیزامی بەڕێوەبردنی وڵات زیاترە، هەر ڕووداوێک لە کۆمەڵگای ئێران ڕوو دەدات، دەبێ بە تەنگژە و بەکارنەهاتوویی لە حوکمڕانی ڕێژیمی ئیسلامی ڕوونتر و دووری خەڵک لە ئاگاداری بەرانبەر بە نەبوونی توانایی و لەگەڵ حوکمڕانی زیاتر دەبێت، لە ڕاستیدا نەتەوەکانی ئێران لەگەڵ حکوومەت بە مانای کلاسیک کە شایانی باسکردن بێت، پەیوەندییان نییە، خەڵک لەگەڵ ناوەندەکانی ڕانت تەنیا لە یەک باسدا یەکگرتوو هەڵوێست دەکەن؛ کپکردن، داخستن و سەرەڕۆ لەسەر خەڵک تا هەڵوێستێکی دژی لە بەرانبەر وێرانکاریی ئەوان نەکەن.

حکوومەتێک کە تەواوی تایبەتمەندییەکانی یەک ڕێژیمی تەواو خۆی لە کپکردنی خەڵکی خۆی هەیە، شەرعییەت و قەبوڵکردنیشی نییە، ڕێژیمی ئێران لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەکارنەهاتوویی لە چارەسەری تەنگژەکانی کۆمەڵگا و حەساری نەوتی جارێکی تر سەلماندی کە توانای بەڕێوەبردنی وڵاتی نییە، ئاگاداری ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە حوکمڕانی داخراوە و ڕێژیمی ئیسلامی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بە ئەنقەستی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەچێتە ناو قۆناغێکی تازەی ژیانی سیاسیی خۆی، ڕێژیمی ئیسلامی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخستن لە پێشگرتنی ئەو کە بووە هۆی ئەوەی ببێت بە ئپێدیمی، بۆ چەندین جار سەلماندی کە لە بەڕێوەبەریی تەنگژەی کۆمەڵایەتی، سیاسی، بەکارنەهاتووە و دیار نییە کە دووبارە لە دوای ئەم بەکارنەهاتووییەی گیانی چەند سەدهەزار کەسیان گرتووە و چەند هەزار کەسی تر بگرێت، درێژەی بارودۆخەکە دەبینین، بەڵام خەڵک لەم بارودۆخەدا چۆن بەردەوام بن؟ بارودۆخی خەڵکی ئێران لەوانەیە بتوانرێت لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تەنگژەی کوئید ۱۹ نائومێدی و بێ باوەڕی باس بکرێت، کۆمەڵگا لەسەردەمی ڕێژیم لەگەڵ ئەم مانایە ئاشنایە، بەڵام بەکارنەهاتوویی حوکمڕانی لە شێوەی ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆی ئەوەی کە نائومێدی و بێ باوەڕی زیاتر بە کۆمەڵگادا بپڕژێنێت، بە نیگای خەڵک لە ڕووبەڕووبونەوە بە تەنگژە کاتێک تەماشا دەکەین کە نائومێدی شەپۆل دەدات، لەڕاستیدا خەڵکی ئێران دەیان ساڵە کە لەگەڵ ڤایرۆسی جۆراوجۆری کۆرۆنای ناوچە ژیانی خۆیان درێژە پێ داوە، باکیان پێی نییە ئەگەر بڵاوبوونەوەی کوئید ۱۹ش بەو چالنجانەی کە ئێستا لەگەڵ ئەوان بەڕێ دەکەن زیادی کرد، پێم وابێت ئەوەی کە لە ڕۆژانەی خەڵک دەست دەکەوێت دووبارەی بنەمای بێ باوەڕی، بێ باوەڕی، بێ باوەڕییە، هەڵسەنگاندنی باردۆخی حوکمڕانی ڕێژیمی ئیسلامیش لە ئەم ڕاپۆرتە شایانی باسە، بێ باوەڕیی خەڵک بە چوارچێوەی کردار کە دەبێتە هۆی لاوازی بەرپرسیاریەتیی کۆمەڵگا و بێ ڕەنگبوونی ناسناوی نەتەوەیی دەبێت. بەدەر لەوە بێ باوەڕی بە ڕێژەی پەیوەندیی نێوان خەڵکی زیاد کراوە و دەبێتە هۆی گۆشەگیریی کۆمەڵگا، لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک سەرمایەکانی کۆمەڵگا کەم دەبێت، هەژاری و بێکاری، زۆربوونی مادە هۆشبەرەکان تووشبووان و خۆکوژی، تەڵاق و تاوانی ئەخلاقیش ڕێچکەیەکی بەرەو زیابوون دەگرێت، بڕوای کۆمەڵگا وەکوو کولتوورێکی کۆمەڵایەتی بۆ دروستکردنی دێموکراسییەکی بەهێز باس دەکرێت بڕوا بەخۆ و بەوانی تر شتێکی حەیاتی و هۆکاری پەیوەندیی کۆمەڵایەتییە، بەڵام کەمی بڕوای هەمە لایەنە باجێکی زۆر بە کۆمەڵگا دەدات؛ باج لە کات، ئیمکانات و چاوەدێری بە چوارچێوەکانی کۆمەڵگا، بێ بایەخی بە هەڵوێستەکردنی ناوەندەکانی کۆمەڵایەتی بووەتە هۆی پچڕان و لێکنەچوون و کەمی هەستی ویستن لە کۆمەڵگا بووە، بەکارنەهاتوویی ناوەندەکان زۆربوونی خەرجی کۆمەڵایەتی، ئابووری، زۆری بێ بڕوایی لە خەڵکدا بەناوەندەکان هێز زیاد دەکات، شەرعییەت و سەلماندنی ڕێژیمی سیاسی زیاتر لە پێشوو بێ متمانە دەبێت.

زۆربوونی کێشەی دەروونی و خەمۆکی لە کۆمەڵگا کە دووهەمین ڕەدەی نەخۆشییەکان لە ڕووی خەرجی تەندروستی، دەرونی و کۆمەڵایەتی و ئابووری هەیە، هەروەها جوێندان و تووڕەبوون ڕوو لە زیادبوونە تا ئەو جێگای کە زیاتر لە ٦۰ لەسەدی تاوانەکان بەهۆی تووڕەبوونەوە ڕوو دەدات لە لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی زیاتر لە ۷٥ لەسەدی خەڵک پووڵ و تاقمبازییان بۆ ڕاستی مافی خۆیان بە زەروور زانیوە و تەنیا لە ۲٥ لەسەدی لەوانە بە دادپەروەریی یەکسانیی یاسا باوەڕیان بووە.

کاتێک لە کۆمەڵگایەکدا سه‌رچاوەکان بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە لە نێوان گرووپەکانی خەڵک دابەش بکرێت، درزی نێوان دوو دەستە سەرمایەدار و هەژار واجبێکە و قبووڵ بکرێت، باسێک کە حوکمڕان و ناوەندەکانی دینیش پاساوی بۆ دەهێننەوە لە شوێنێک کە ئپیدمی کوئید ۱۹ حوکمڕانە، ترسی سەپاندن و بێ باوەڕی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بێ باوەڕی بە حوکمڕانی بووەتە هۆی ئەوەی کە نائومێدی بە ژیان و داهاتوویەکی لێڵ و تاریک لە شوێنێک کۆرۆنا تاریکتر ببێت، بەڕاستی ئەگەر هەواڵەکانی ڕاگەیاندنە دەرەکییەکان شارومەندی ڕاگەیاندکارە ئێرانییەکان لە شوێنی ڕێگەپێدراو بوونیان نەبووایە، لەگەڵ چ قەبارەیەک لە تووشبووان و مردووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران ڕووبەڕوو دەبووینەوە!

بەڕاستی ڕێژیمی ئێران تا کوێ دەتوانێت لەگەڵ لێنەهاتوویی و نەبوونی ڕەوایی بڕواتە پێشەوە و نەتەوەکانی ئێرانیش ئازار بدرێن؟

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە ڕا و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.