کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوێخا "محەممەد مەحموودی" کەسایەتیی خەڵکی سەردەشت کۆچی دوایی کرد

11:05 - 22 بەفرانبار 2720

ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و دڵسۆزی حیزب بە ناوی کاک "محەممەد مەحموودی"، ناسراو بە "کوێخا محەممەدی بێشکێ"، خەڵکی ناوچەی ئالانی سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کوێخا "محەممەد" پیاوێکی بەهەست و نیشتمانپەروەر و کەسایەتییەکی جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەی ئالان بووە.

ناوبراو ماڵی هەمیشە شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە و هەتا سەر بە دڵسۆزی و پاکی مایەوە. تەرمی کوێخا "محەممەد" لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.