کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچانی شیناوێ گەورە بوون، بەڵام به هەمان دەردەکانیانەوە

11:49 - 15 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: پاش تێپەڕینی ٧ ساڵ بەسەر کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەک لە گوندی شیناوێی پیرانشار، هێشتا بە پێچەوانەی وادە و بەڵێنییەکانی کاربەدەستانی ڕێژیم، چارەسەریی پێویست بۆ قوتابییەکان نەکراوە.

٧ ساڵ لە ڕووداوی شێناوێ تێپەڕی؛ ڕووداێک کە هەتا ئیستا برینەکانی ساڕێژ نەبووەتەوە. چارەسەری بۆ دەرمانی ئەو قوتابییانە هەتا ئیستا بێئاکام ماوەتەوە و وادەی ئەمڕۆ و دۆینێ بە قوتابییان دەدەن.

وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمیش بەڵێنییەکانی خۆی لە هەمبەر منداڵانی شیناوێ بەجێ نەگەیاندووە.

ساڵی ۱۳۹۱ی هەتاوی، بەهۆی ئاگرگرتنی کورەی نەوتی لە قوتابخانەیەکی کچانەی شیناوێی پیرانشار، نزیک بە ۳۰ کچی قوتابی تووشی سووتان بوون.

"سەیران یەگانە" و "سارینا ڕەسووڵزادە" گیانیان لەدەست دا.

ڕیژیمی ئێران بەڵێنیی دابوو کە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کچانە، ڕەوانەی وڵاتی ئامریکایان بکات.

هەڵاواردنی ڕێژیم بەنیسبەت کچ بوونیان کێشەیەکی دیکەی دەرمانکردنیان بوو.

بیمەی "دانا"ی ڕێژیم ڕایگەیاندبوو، بە هۆکاری کچبوونیانەوە تەنیا ۲۸ لەسەدی تێچووی دەرمانەکانیان دەدات.

۱٤ ساڵ لەمەوبەریش قوتابخانەیەکی شاری "دروودزەنـ"ـی پارێزگای شیرازئاگری گرت. قوتابییانی ئەو قوتابخانەیش، هێشتا دەرمان نەکراون و وەزارەتی پەروەرە و بارهێنانی ڕێژیم داواکارییەکانی پشتگوێ خست.

قوتابخانەی کچانەی "ئوسوەی حەسەنە" لە شاری زاهدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ئاگری گرت کە  ۵۹ قوتابی سووتان. ٤ قوتابی بەهۆی قورسبوونی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەست دا.

قوتابخانەکان لە ئێراندا دۆخێکی باشیان نییە، زۆربەی قوتابخانەکان پێویستان بە سەرنیاکردنەوە هەیە.

هەندێک قوتابخانە ئەوەندە کۆنن کە خۆیان دەڕووخێن.

بەهۆی ناستانداردبوونی سیستمی گەرمایی قوتابخانەکان لە سەرجەم شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران، ڕووداوگەلێکی دڵتەزێنی جۆراوجۆر ڕوو دەدات.

بودجەی پەروەردە و بارهێنان زۆر کەمە و بەشی پەروەردە و بارهێنان لە ئێراندا بایەخێکی گرینگی پێ نادرێت.