کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی حیزبدۆست ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:26 - 13 سەرماوەز 2720

دایە "ئامینە ئەسعەدی" کەسایەتییەکی حیزبدۆست و کچی شەهید "شێخ ئەمین ئەسعەدی" ڕێکەوتی ١٣ سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە ئامینە لە ساڵی ١٣١٥ لەدایک بووە و کچە چکۆلەی شەهید "شێخ ئەمین ئەسعەدی" بووە.

"شێخ ئەمین ئەسعەدی" لە شەڕی گەورەی سەقزدا لە سەردەمی کۆماری کوردستان فەرماندەی مێحوەری سەقز بووە.

"شێخ ئەمین ئەسعەدی" لە ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لەبەر ئەوەیکە ئەفسەرێکی دڵسۆزی کۆماری کوردستان بووە لەگەڵ چەند هاوڕێی نیشتمانپەروەری دیکەی بۆ نموونە برایانی "فاروقی" لەلایەن ڕێژیمی پاشایەتییەوە لە سێدارە دراون و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی بوون.

دایە ئامینە ئەسعەدی ڕۆژی ١٣ سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی لە نێو جەماوەری شاری سەقزدا بە خاکی نیشتمان سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خزم و کەسوکاری دایە "ئامینە" دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.