کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچێکی کورد لە بێلژیک خەڵاتێکی ڕۆژنامەوانیی پێ بەخشرا

11:06 - 23 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: كچێكی كورد له‌ بێلژیک، خه‌ڵاتی "بێلگۆدیسێـ"ـی تایبه‌ت به‌ بواری ڕۆژنامه‌وانیی وه‌رگرت. ئەم خەڵاتە‌ ساڵانه‌ به‌ ڕۆژنامه‌وانان دەبەخشرێت.

"ڕۆژین فه‌رحۆ" ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی بێلژیک، به‌هۆی ئاماده‌كردنی باشترین فیلمی دێكیۆمێنتا‌ریی ته‌له‌ویزیۆنی له‌باره‌ی ژینگه‌، خەڵاتی "بێلگۆدیسێـ"ـی بۆ خۆی مەسۆگەر کرد.

خەڵاتی "بێلگۆدیسێ" خەڵاتێکی ساڵانەیە و لەلایەن فلیپی دووەم، پاشای بێلژیک و ھەردوو کەناڵی تەله‌ویزیۆنی VRT وRTBF ، دەبەخشرێتە ئەو ڕۆژنامەوانانەی باشترین دێکیۆمێنتاری تەلەویزیۆنی ئامادە دەکەن.

"ڕۆژین فەرحۆ" ڕاگەیاندووە کە خوێندکاری دواقۆناغی بەشی ڕۆژنامەوانیی زانکۆی "ئیراسمۆسـ"ـە لە برۆکسل و لە ھەمان کاتدا وەکوو ڕۆژنامەوان بۆ ھەر دوو کەناڵی VRT و RTBF کار دەکات.

"ڕۆژین" خۆی لە برۆکسل لەدایک بووە، بەڵام دایک و باوکی خەڵکی شاری "ماردینـ"ـن.