کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچە ورزشوانێکی کورد میداڵی زێڕی "موی تای" بەدەست هێنا

15:48 - 16 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کچە کوردێکی خەڵکی شاری قووچان لە کێبڕکێی جیهانیی ''موی تای''دا میداڵی زێڕی بەدەست هێنا و لە پلەی یەکەمی جیهانیدا جێی گرت.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی ڕەزبەر، لە کێبڕکێیەکانی جیهانیی ''موی تای'' کە لە ئانتالیای تورکیەدا بەڕێوەچوو، '' سیما نیکنام'' کچە کوردی خەڵکی شاری قووچان، توانی بە سەرکەوتن بە سەر ڕکابەرەکانیدا، میداڵی زێر لەم کێبرکێیانە بەدەست بێنیت.

سیما نیکنام، لەم کێبرکێیانەدا دوای سەرکەوتن بە سەر ڕکابەڕێکی لوبنانیدا چووە ئاستی فیناڵی ئەم کێبرکییانەوە.

ناوبراو لە کۆتاییدا توانی بە سەر ڕکابەرێکی خەڵکی تورکیەدا سەر بکەوێت و میداڵی زێڕی ئەم کێبرکێیانە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

نیکنام، پێشتر توانیبووی سەرکەوتووانە لە کێبرکێیەکان، لە ئاستی پارێزگاکانی ئێراندا جەوازی بەشداریکردن لە ئۆلەمپیادی لێهاتووان لە ئێراندا بە دەست بێنێت.