کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچە وەرزشوانێکی کورد میداڵی زێڕی کێبڕکێیەکانی "هانمادانگـ''ـی ئورووپای بەدەست هێنا

10:13 - 15 بەفرانبار 2720

''شنیان مورادیان'' کچە کوردێکی خەڵکی دیواندەرە لە کێبڕکێیەکانی تێکواندۆی ''هانمادانگـ''ـی ئورووپا بە وەدەستهێنانی ٢ میداڵی زێڕ، سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

''شنیان مورادیان'' لە کێبڕکێیەکانی هانمادانگی ئورووپا کە بە بەشداریی ٣٣ وڵات لە وڵاتی بلژیک بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە چوو، بە بەدەستهێنانی ٢ میداڵی زێڕ پلەی قارەمانیی لە ڕیزی تەمەنی ژێر ١٤ ساڵان تۆمار کرد.

''مورادیان'' بێ ئەوەی کە پشتیوانییەکی تایبەتی لێ بکرێت، لە ساڵی ٩٤ـەوە هەتا ئێستا لە کێشی خۆیدا چەندین پلەی قارەمانیی لە ئاستی ئێراندا بەدەست هێناوە.