کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچە وەرزشوانێکی ئێرانی دوای پێشبڕکێیەکانی وەزنەبەرداری لە یۆنان نەگەڕایەوە بۆ ئێران

18:00 - 22 بانەمەڕ 2722

کچە وەرزشوانێک بە ناوی "یەکتا جەماڵی" لە قۆناخی پێشووی پێشبڕکێیەکانی وەزنەبەرداری میداڵی بڕۆنزی بەدەست هێنابوو.

ناوبراو یەکەمین کچە وەرزشوان بووە کە لە مێژووی وەزنەبەرداریی ژنان لە ئێراندا میداڵی بڕۆنزی بەدەست هێنابوو.

ناوبراو لە قۆناخی نوێی پێشبڕکێیەکاندا لە وڵاتی یۆنان هاوڕێ لەگەڵ تیمی ئێرانی ئەوجار توانی میداڵی زیو بەدەست بێنێت.

لەگەڵ تەواوبوونی قۆناخی نوێی پێشبڕکێیەکان کە تیمی ئێرانی دەیەویست بگەڕێتەوە بۆ ئێران، "یەکتا جەماڵی" براوەی میداڵی پێشبڕکێیەکان لە گەڕانەوەی بۆ ئێران خۆی بوارد.

ژیان لەژێر سێبەری ڕێژیمی ئێران بۆ هەموو چین و توێژەکان ئەستەم بووەتەوە و هیچ بوارێک بۆ پێشکەوتن بۆ بەهرەمەندان بەتایبەت وەرزشوانان نییە، بۆیە وەرزشوانان ڕێگایەکیان بۆ نەماوەتەوە مەگەر ئەوەی کە ئێران بەجێ بهێڵن.