کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچە پەنابەرێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی، له‌ تاقیکاری پۆلی ١٢ی هەرێمی کوردستاندا، کۆنمرەی ٩٨.٨٥ی بەدەست هێنا

13:47 - 2 خەرمانان 2721

کچە پەنابەرێکی سیاسیی کورد بە ناوی "ئەوین زارعی" کچی کەریم كه‌ ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌، توانی لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢، کۆنمرەی ٩٨.٨٥ لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بەدەست بهێنێت.

ئەو کچە پەنابەرە سیاسییە کوردە، ئەو کۆنمرەیەی لە بەشی زانستی بەدەست هێناوە.

ئەوین زارعی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣ و خەڵکی گوندی "گەلێن" سەر بە پارێزگای سنەیە وهەنووکە دانیشتووی شاری هەولێرە.

بنەماڵەی ئەوین زارعی بەهۆی گوشاری هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، ماوەی چەندین ساڵە زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و هەنووکە وەکوو پەنابەری سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە شاری هەولێر نیشتەجێن.