کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچە کوردێکی ئێزدی، خەڵاتی نێونەتەوەیی "دایکە تێرێزا"ی وەرگرت

09:24 - 13 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: لە شاری "بەمبەئیـ"ـی وڵاتی هیند، خەڵاتی نێودەوڵەتیی "دایکە تێرێزا"، بە کچە کوردێکی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش، بەخشرا.

خەڵاتی نێودەوڵەتیی "دایکە تێرێزا"، ئەمساڵ بە کچە کوردێکی ئێزدیی خەڵکی "شنگال" بە ناوی "ئیمان ئیلیاس" بەخشرا کە ماوەی ساڵێک دیلی دەستی داعش بوو و بە وتەی خۆی، سێ جار داعش کڕین و فرۆشتنی پێکردبوو.

"ئیمان ئیلیاس" لەمبارەوە ڕایگەیاندووە: "١٣ ساڵان بووم کاتێک کە خۆم و هەشت کەسی خێزانەکەم کەوتینە ژێر دەستی داعش. ١٢ مانگ لەژێر دەستی داعشدا بووم و سێ جار کڕین و فرۆشتنم پێکراوە".

خەڵاتی "دایکە تێرێزا" لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە، ساڵانە دەبەخشرێتە ١٠ کەسایەتی و چالاکوانی جیھانی کە ڕۆڵیان لە کاری خۆبەخشی و خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و ئاشتی لە جیهاندا ھەبووە.