کوردستان میدیا: له شاری هورسنسی شاری دانمارک، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌شکیلاتی بۆ ئه‌ندامانی حیزب له‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ناوچه‌ی ئارهووس، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌شکیلاتیی بۆ نوێنه‌رانی به‌شداری کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب سوله‌یمان که‌ڵه‌شی و جه‌مشید خوسره‌وی پێک هێنا.
پاش راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان، له‌لایه‌ن مه‌کۆ سوڵتان‌پوور به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له ئارهووس، بڕگه و بابه‌ته‌کانی کۆبوونه‌وه‌که خرانه روو.
ئاڵوگۆڕه‌کانی کۆنگره، به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب و لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کانی کۆنگره‌ی ١٥، کۆمه‌ڵه بابه‌تێک بوون که له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی به‌شداری کۆنگره‌وه باسیان لێ کرا.
له به‌شێکی دیکه‌شدا به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که را و سرنجی خۆیان ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی به‌شداری کۆنگره کرد و دواتریش وه‌ڵام درانه‌وه.