کوردستان میدیا: کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ ستۆکهۆڵم، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بۆ تاوتوێ کردنی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب له‌و شاره‌دا پێکهێنا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌م کۆبوونه‌وه رۆژی شه‌ممه ٢٩ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، به به‌شداریی ژماره‌یه‌که‌ی زۆر له ئه‌ندامانی حیزب، به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌توانه‌ی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م کۆبوونه‌وه‌دا به‌ڕێز موسته‌فا زارعی، به‌رپرسی کۆمیته‌ی گشتیی حیزب له وڵاتی سوێد و یه‌کێک له نوێنه‌رانی به‌شدار بووی کۆنگره، له‌گه‌ڵ کاک لوقمان ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب و به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شدار بوون.
کۆبوونه‌وه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و خۆله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان هه‌ریه‌ک له موسته‌فا زارعی و لوقمان ئه‌حمه‌دی روانین و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب و ئه‌و خاڵه گرینگانه‌ی که له کۆنگره باس کرابوون، ده‌ربـڕی.
موسته‌فا زارعی له قسه‌کانی خۆیدا ئاماژه به‌وه کرد که شه‌فافیه‌تی بێ وێنه و خۆڕه‌خنه گرتن، دوو تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کیی ئه‌م کۆنگره‌یه بوون. لوقمان ئه‌حمه‌دیش باسی له هه‌ندێک خاڵ وه‌کوو ته‌شکیلاتی نێوخۆ، تاکتیکی حیزب بۆ چوارساڵی داهاتوو و پێوه‌ندیه‌کانی حیزبی کرد که له کۆنگره باسیان له سه‌ر کرابوو.
پاشان به‌شدار بووان روانینی خۆیان له‌سه‌ر کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب ده‌ربڕی و پرسیاریان ئاراسته‌ی کۆڕگێڕان کرد. به‌شداربوان باسی خاڵه لاوازه‌کانی کۆنگره‌شیان کرد که پێویسته کاری بۆ بکرێت. له‌م نێوه‌دا باسی به‌شداری ژنان له حیزب و سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی رادیکاڵ له کوردستان، سه‌ره‌کی‌ترین باسه‌کان بوون.