کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری لە ئاستی بەرپرسانی باڵا بەڕێوە چوو

10:47 - 6 رەشەمه 2719

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە ئاستی بەرپرسانی باڵا بەڕێوەچوو وێڕای ئەوەیکە سپاسی خەڵکی کوردستان کرا کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کرد لەبارەی چالاکییەکان لە ناوخۆی وڵات گفتوگۆیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ‌٥ی ڕەشەمە کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاستی بەرپرسانی یەکەمی حیزبەکان پێک هات.

بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوە باسێکی کورت لە سەر دۆخی سیاسیی ئێران و ئاکامی بە ناو هەڵبژاردنەکانی خولی ۱۱هەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بو.

لەم پێوەندییەدا کۆبوونەوە لە سەر بەجێبوونی سیاسەتی ناوەند و تەحریمی ئەو بە ناوهەڵبژاردنە، هەڵویستی نەتەوەیی نیشتمانیی گەلی کورد و گەلانی ئێران، هەموو چین و توێژەکان و پێشوازیکردنیان لە بانگەوازی تەحریم دەستخۆشی کرد.

پاشان لەو کۆبوونەوەیەدا بەنیسبەت کار و چالاکییەکانی ناوخۆ و گرینگیدان بە خەباتی سیاسی، مەدەنی، جەماوەری و هەموو ڕەهەندەکانی دیکەی خەبات قسە کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا باس لە گرینگیدان بە پێوەندییەکانی ناوەندی هاوکاری لە ئاستی نێونەتەوەیی، ئێرانی و کوردستانی و میکانیزمی پێکەوە کارکردن کرا.