کوردستان میدیا: كۆبوونەوەی باڵای شاندەکانی ناوەندی هاوكاریی حیزبەکانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
ڕۆژی سێشەممە، ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕەزبەر، بە سەرپەرەستیی "عەبدوڵڵا مۆهتەدی"، سکرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، كۆبوونەوەی شاندی باڵای ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران به به‌شداریی نه‌فه‌راتی یه‌كه‌می هه‌ر٤ حیزبه‌كه بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەكەدا چەندین باس و تەوەری گرنگی سیاسیی پێوه‌ندیدار به ناوچەكە بەگشتی و ئێران بەتایبەتی گفتوگۆی لەسەر كرا و وێڕای ئاڵوگۆڕی بیروڕا، بەشداربووان هەڵوێست و بۆچوونی خۆیان بە ئاگاداری یەكتر گەیاند.
دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ئێران، ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كیی دانیشتنه‌كه بوون كه به وردی ڕاوێژ و ئاڵوگۆری بیر و ڕایان له‌سه‌ر كرا. په‌ره‌دان به كاره‌كانی ناوه‌ندی هاوكاری و پرۆژه هاوبه‌شه‌كان، به‌شێكی دیكه له ئاجێندای كۆبوونه‌وه‌كه بوون، له‌و به‌شه‌شدا به‌شداربووان ئاڵوگۆری بیر و ڕایان كرد و بڕیار درا گرینگیی زیاتر به‌و بواره بدرێت و پێشنیار بۆ كاره‌كانی داهاتوو بەوردی كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
دوای تاوتوێی بابەتەکان و لێکتێگەیشتن له‌مه‌ڕ پرسه هاوبه‌شه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات.
ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران
١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی