
ماوەیەکە دانیشووانی یەکێک لە گەڕەکەکانی ناوچەی پێنجی تەورێز داوا لە بەرپرسانی پەیوەندیدار دەکەن لەسەر ئەو ئوتووبانەی کە لە قەراخ ئەو ناوچەیە تێدەپەڕێت و دەگاتەوە نێو شاری تەورێز، پردی هەوایی لێ بدرێت، بەڵام وڵامیان نادەنەوە.
ئەو گەڕەکە ناوچەیەکی پیشەسازییە و ڕۆژانە کرێکاران و پێرسۆنێلێکی زۆر کە لە کارخەنەکاندا کار دەکەن ناچارن بەو ئوتووبانەدا بپەڕنەوە کە زۆر جار تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن. بەو هۆیەوە ڕۆژی رابردوو خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕێژیم ڕێگای تەورێز بۆ تارانیان داخست.
هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی ڕابردوو وەرزێڕانی ئیسفەهان بەهۆی بێئاوی و وشکبوونی ڕووباری "زایەندەڕوود"، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
وەرزێڕانی ئیسفەهان ماوەیەکە بەهۆی سیاسەتەکانی هەڵەی ڕێژیمی ئێران لەسەر کێشانی ئاو بۆ پرۆژە نایاساییەکانیان تووشی بێئاوی بوونە و کێشەیان بۆ دروست بووە.