کوردستان میدیا: فەرهەنگیانی خانەنشینکراو لە تاران، بۆ بەدیهێنانی ماف و داخوازییەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی بەفرانبار، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە لایەن فەرهەنگیانی خانەنشینکراوی تاران، لە بەرانبەر بینای دامەزراوەی سەندووقی پاشکەوتەکان، لە مەیدانی وەنەک، لە هەمبەر بارودۆخی نالەباری ئابووریی ئێران و ئاوڕنەدانەوە لە ماف و داخوازییەکانیان بەڕێوە چوو.
لە کورتەفیلمێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، ناڕازییان بە دروشمگەلێک وەک: "ئەی بەرپرسانی بێ دین، بەشی ئێمەش بدەن" و "بانک سەرمایەی ماڵی ئێمەیە، پارەکانیان هی تاڵانە'' ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.
ئەم ناڕەزایەتییانە لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران، لە ئاستی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگادا بەردەوامە و ڕێژیمیش نەک تەنیا هیچ ئاوڕێک لە داخوازییەکانیان ناداتەوە، بەڵکوو بەردەوام هەڕەشەیان لێ دەکات.