![](/content/upload/1/news/47964_w920.jpg)
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی گەنج لە بەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
ئەو مامۆستایانە بە دژی ڕابردووسالاریی زێدەڕۆیی لە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان و ڕەشنووسی نوێی ڕیزبەند، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
هەروەها ئەو ناڕەزایەتییانە بەهۆی مووچەی ژێر٣ ملیۆن تمەن و نەبوونی بەهرەمەندی لە یاسای ڕیزبەندی مامۆستایان بەڕێوە چووە.
مامۆستایان لە کوردستان و ئێران لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هیچ گرینگییەکیان پێ نادرێت و زۆرێک لە مافەکانیان پێشێل دەکرێت، هەر بۆیە بەردەوام بەنیسبەت دەسبەسەرکردنی مامۆستایان، مووچەی ژێر هێڵی ههژاری، كهمبوونی کەرەستەی فێرکاری و ئەمنییەتیكردنی نێو قوتابخانەکان و چۆنیەتیی بارهێنان مان دەگرن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن.