کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لەگەڵ هێرشی هێزەکانی ڕێژیم بەرەوڕوو بووە

19:29 - 20 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: له زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی قوتابخانەکان، مانگرتنی گشتی بەڕێوە چوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، مامۆستایانی ناڕازی لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان بە هاتنە سەر شەقام، داوای مافەکانیان کرد.

مامۆستایانی شارەکانی تاران، ساری، کرماشان، قورووە، دیواندەڕە، شیراز، کازروون، ئیسفەهان، مەریوان، تەورێز، سەقز، جوانڕۆ، سنه، مەریوان و خۆڕەمئاوا ناڕەزایەتییان لە هەمبەر خرابی ژیان و گوزەڕانیان دەربڕی.

لە شارەکانی کوردستان، مامۆستایان بە چوونە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنای بە هەڵگرتنی پلاکارد و نووسراوە، ناڕەزایەتیی خۆیان لە دۆخی خراپی مووچە و ژیانی خۆیان دەبڕیوە.

هەتا ئێستا چەندین مامۆستا لەو خۆپیشاندانانەدا لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکای ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون کە شوناسی ئەو مامۆستایانه بەم چەشنە ڕاگەیەندراوە: "محەممەد تەقی فەلاحی، بەڕێوەبەری کانوونی سێنفیی شاری تاران، محەممەد حەبیبی، ئیسماعیل گرامی، عەلی زولفی، عەلی پیروز، محەممەد حەسەن‌پوور و ڕەسووڵ بوداقی".

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر مامۆستایان و بێڕێزیان پێکردوون. 

مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان و ئێران لە هەمبەر نالەباریی دۆخی بژیوی ژیانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.