کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە شاری دێلۆران و مەرودەشت

11:26 - 19 پووشپەڕ 2722

پێرسۆنێلی وزەرخانەی "سەبا" لە شاری دێلۆران سەر بە پارێزگای لوڕستان بەهۆی وەرنەگرتنی دوو مانگ مووچەکانیان هەروا لە مانگرتن بەردەوامن.

کرێکارانی ئەو وزەخانەیە لەوانە کرێکارانی بەشی کەرەستەیەدەکییەکان نەخشەهەڵگران و پێرسۆنێلی بەشی پاراستن لە ڕۆژی پێنجشەممەوە مانیان گرتووە.

بەرپرسانی ئەو وزەخانەیە بەڵێنییان داوە کە داخوازییەکانی مانگرتووان جێبەجێ بکەن بەڵام هەتا ئیستا هیچ هەوڵێکیان ئەنجام نەداوە.

هەروەها بەشێک لە دانیشتووانی شاری "مەرودەشت" سەر بە پارێزگای فارس ڕۆژی شەممە بەهۆی قەیرانی ئاو لەو شارە کۆبونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.