
لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە سێنفییەکانی کرێکاران و خانەنشینەکان ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەر، ژماریەک لە خانەنشنیان و مووچەخۆرانی سندوقی پۆڵا لە شارەکانی ئیسفەهان و ئەحواز کۆبوونەوەی ناڕەزیەتییان بەڕێوە برد.
هەروەها کرێکارانی نەیشەکەری حەفتەپە لە سێزدەهەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیان، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەبەردەم بینای فەرمانداریی شاری شووش ڕخنەیان لە ئیبراهیم ڕەئیسی و پارێزگاری ئەحواز گرتووە و دواتر لە ئاستی شاردا خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە.
نوێنەرانی کرێکارانی ناڕازیی حەفتەپە بە ڕەخنەگرتن لە کردەوەکانی ئیبراهیم ڕەئیسی وتوویانە کە ناوبراو لە کاتی هاتنە سەرکای، دژی کرێکار و خەڵک هەنگاوی هەڵگرتووە.
زیادکردنی مووچە، چارەسەرکردنی کێشەی بژیوی ژیان و چەندین گرفتی دیکە ئەو داواکارییانەن کە ناڕازییان داوای دەکەن.
بە وتەی ئەندامێکی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجە و ژمێریاریی مەجلیسی ڕێژیم، دەوڵەت لە بودجەی ئەمساڵدا لەگەڵ کەمیی ٥٠ لەسەدی بەروڕووە و بە باوەڕی کارناسانی ئابووری داهاتوویەکی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بژیوی ژیان و بەرزنەبوونەوەی نرخی کاڵاکان چاوڕوان ناکرێت.