کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە بینای پارلمانی نوروێژ

00:13 - 21 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: عەزیم ئەلیاسی بەرپرسی پێوەندییەکانی حێزبی دێمۆکرات لە دەفتەری جێگرسەرۆکی پارلمان لەگەڵ شاندێکی سێ کەسی لە حیزبی کرێکارانی نوروێژ چاوپێکەوتنی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە گەڵ ماریت نیباک، وست واد، ئینگ کوالهیم ئەندامانی حێزبی کرێکارانی نوروێژ لە دانیشتنێکدا باسیان لە سەر ئەو سیمینارەی کە پێشتر لە سەر گرتنی رێکەوتبوون، کرد.

ئەم سیمینارە لە کاتی دیاری کراو، رێکەوتی ١٨ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، لە نوروێژ بەڕێوەدەچێت و میوانەکان وەک نوێنەری نەتەوە بندەستەکانی ئێران لە سیمینارەکەدا بەشداردەبن.