کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی وڵاتانی جی ٢٠

12:14 - 31 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: وڵاتانی ناسراو بە "جی ٢٠" لە بۆئنووس ـ ئایرس کۆ بوونەوە.

وڵاتانی ناسراو بە جی٢٠، ڕۆژی شەممە،٣٠ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، وەزیرانی ئابووریی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی ٢٠ کە بە جی٢٠ ناسراون، لە ئارژانتین کۆ بوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بەنیازە، هەموو هەوڵی خۆی لە ڕاستای پەراوێزخستنی کۆماری ئیسلامی ئێران بخاتە گەڕ و وڵاتانی بەشدار لە گرووپی جی ٢٠ لەگەڵ خۆی هاوڕا بکات.

ئامریکا سوورە لەسەر ئەوەی کە، بەپێی مافی نێودەوڵەتی، ئەو کەس و لایەنانەی کە لەگەڵ ئێران مامەڵە دەکەن، سزا بدات.

ئورووپایییەکان هەتا ئێستە بەو داواکارییەی ئامریکا وڵامی ئەرێنیان نەداوەتەوە، ئەوان لە ڕیککەوتننامەی بەرجام پشتیوانی دەکەن.

ئامریکا هەتا ئێستا بە هۆی دەوردانەوەی گەمارۆوەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، لە سزادانی کۆمپانیا ئورووپایییەکان خۆی بواردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر لە کۆمپانیا ئورووپایییەکان و بەتایبەت کۆمپانیای نەوتیی تووتاڵ، لە ترسی گەمارۆوەکانی ئامریکا هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران پچڕاندووە.