کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی چالاکی سیاسی و مەدەنی لە تاران کەوتە بەر هێرشی ئیتلاعاتی رژیم

15:23 - 7 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: رۆژی هەینی ٥ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە روبات کەریمی تاران، رێورەسمی یادی لەدایکبوونی ستار بەهەشتی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی رژیمەوە تێک درا.

بە پێی زانیاریەکان، رۆژی هەینی ٥ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە روبات کەریمی تاران، رێورەسمێک بۆ یادی لە دایکبوونی ستار بەهەشتی بەڕێوە چوو کە تێیدا نزیک بە پەنجا کەس لە چالاکنی سیاسی و مەدەنی و نووسەرانی بەناوبانگ و بەرپرسانی کانوونی پارێزەران و ... تێیدا بەشدار بوون.

لەو رێورەسمەدا کە بۆ رێزگرتن لە یادی لەدایکبوونی سەتار بەهەشتی گیرابوو، وێڕای یادکردنەوە لە یادی ئەو وێبلاگنووسە کە بە دەستی هێزەکانی رژیم لە ژێر ئەشکەنجە داکوژرا، چەند کەس وەکوو دوکتۆر سەیف زادە ئەندامی کانوونی پارێزەران و دامەزرێنەری سازمانی مافی مرپڤی ئێران و هەروەها موحەمەد نەجەفی ئەندامی کانوونی پارێزەران و نووسەریش، سەبارەت بە وەزعی سیاسیی ئێران و رێکارەکانی خەبات بۆ گەیشتن بە ئازادی قسەیان کرد.

لەو رێورەسمەدا کەسایەتیی سیاسی و مەدەنی و نووسەرانی وەکوو ناسر ئەشجاری، دوکتۆر مەلەکی، دوکتۆر سەیف زادە، مەنسوور فەرەجی، دوکتۆر موقیمی، حیکمەت و مۆحەمەد نەجەفی و... بەشدار بوون.

بەپیی هەواڵنێریی کوردستان میدیا، لەو رێورەسمەدا بەشداران لەسەر پێویستیەکانی خەباتی ئەمڕۆی هەموو ئێران بە دژی رژیم و بۆ دابین کردنی ئازادی قسەیان کردوە و هاوڕا بوون لەسەر یەکگرتووی هەموو نەتەوەکان و هێزەکان لە ئێراندا.

هەواڵنێری کوردستان میدیا رایگەیاند کە هێزەکانی ئیتلاعات رێورەسمەکەیان تێک داوە چەند کەسێکیان دەسبەسەر کردوە کە یەکێکیان بەناوی موحەمەد موزەفەری بەرپرسی رێکخراوی لاوانی چیبهەی میللیی ئێرانە.

هەواڵنێری کوردستان میدیا رایگەیاند کە لەو رێورەسمەدا چەند کەس لە کەسانی سەر بە نەتەوەکانی ئێرانیشی تێدا بووە.