کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەیەک بۆ تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات لە "جێژنیکان" بەڕێوە چوو

12:06 - 13 گەلاوێژ 2721

ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژ کۆمیتەی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات لە "جێژنیکان" کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامانی ئەو کۆمیتەیە بەڕێوە برد.

ئەو کۆبوونەوە لەسەر نەزم و دیسیپلین، پەروردەی منداڵ و ئەخلاقی شۆڕشگێڕی بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەدا "محەممەدئەمین بایزیدی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات وەک کۆڕگێڕی کۆبوونەوەکە وتەکانی خۆی لەبارەی بابەتەکان پێشکەش کرد.

ناوبراو لە قسەکانیدا بە وردی باسی باباتەکان کرد و باسی لەوە کرد ئێمە دەبێ لە پێوەندییەکانی خۆمان و بە تایبەتی هەڵسوکەوتی شۆڕشگێڕانەمان وەک پێشمەرگەیەک زۆر ئاگاهانە ڕەفتار بکەین.

لەدوای پێشکەشکردنی بابەتەکە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ڕاوبۆچوونی خۆیان لەبارەی بابەتەکان پێشکەش کرد.