![](/weney-mallperr/15216.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئیتالیا، کۆبوونەوەیەکی بۆ پشتگیری لە داواکارییەکانی محەممەد سدیق کەبوودوەند لە ئیتالیا بەڕێوەبرد.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ ی جۆزەردان، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئیتالیا، لە شاری بۆلزانۆی ئەم وڵاتە، کۆبوونەوەیەکی بۆ پشتگیری لە کەبوودوەند بەرپرس و دامەزرێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بە بەشداریی ئەندامانی حیزب و چەندین چالاکوانی سیاسی و مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڕێوەبرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، پەیامی کۆمیتەی گشتیی وڵاتی ئیتالیا لە لایەن فەرشاد دۆڵابی، بەرپرسی کۆمیتەی گشتی، خوێندرایەوە و هەر لەو پەیامەشدا ناوبراو ئاماژەی بە دۆخی مافی مرۆڤ و ڕەوشی مەترسیداری ڕۆژنامەوانان لە ئیراندا کردووە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم خۆپیشاندانەدا سەلاح کۆنەپۆشی چالاکی سیاسی، لە پێشکەش کردنی وتارێک بە زمانی ئیتالیاییدا ئاماژەی بە کەسایەتی کەبوودوەند و سیاسەتی دژە مرۆڤی کۆماری ئیسلامی کرد و لە هەمان کاتدا باسی لە دۆخی مەترسیداری تەندورستیی ناوبراو کرد و داوای لە هەموو وەزارەت و ڕێکخراوەکانی ماڤی مرۆڤ کرد کە دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بخەنە سەر دەنگی محەممەد سەدیق کەبودوەند، باوکی مافی مرۆڤی کوردستان.