کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەیەک دژی قەتڵە نامووسییەکان لە سنە بەڕێوە چوو

11:44 - 25 رێبەندان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەسەر بانگهێشتی چالاکانی مافی ژنان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی سەبارەت بە قەتڵە نامووسییەکان لە شاری سنە بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا ناڕازییان بە نووسینی دروشم لەسەر پلاکارد دژی ئەو کردەوەیە ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.

هەروەها دوو کەس لە چالاکانی بواری مافی ژنان، لەو کۆبوونەوەیەدا چەند وتەیەکیان پێشکەشی بەشداربووان کرد و ناوەڕۆکی بڕیارنامەی دژی قەتڵی نامووسیی ژنانیان بۆ بەشداربووان خوێندەوە.

لەو بڕیارنامەدا بە گشتی داوا لە تەواوی کەسانی ئازادیخواز کراوە کە دژی کوشتنی ژنان لەژێر هەر ناو و کارێکدا، یەک لەوان قەتڵی نامووسی دژایەتی بکرێت.

هەروەها لەو بڕیارنامەیەدا هاتووە کە مافی مرۆیی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە کۆمەڵگەدا بە فەرمی بناسێنرێت.