کوردستان میدیا: ده‌زگای په‌روه‌رده و لێكۆڵینه‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لەسەر پێکهاتەی ئابووریی ئێرانەوە به‌ڕێوه برد.
هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند: "ڕێكه‌وتی ١٣ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، ده‌زگای په‌روه‌رده و لێكۆڵینه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ "خالید ده‌رویژه"، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و به‌رپرسی ده‌زگای دارایی حیزبی دێموکرات، بۆ به‌شێک له كادر، پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌كانی حیزب له كه‌مپی جێژنیكان، سەبارەت به پێكهاته‌ی ئابووریی ئێران، ڕوانینی ده‌سه‌ڵات له گۆشه نیگای ئابوورییه‌وه بۆ كوردستان و هۆكاره‌كانی داڕمانی ئابووریی ئێران، به‌ڕێوه برد".
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "خالید ده‌رویژه"، سه‌ره‌تا دۆخی ئابووریی ئێرانی شی كرده‌وه و هه‌روه‌ها باسی له دۆخی گونجاو و له‌باری ئابووریی ئێران به‌هۆی بوونی ژێرخانێكی ئابووریی باشی ئه‌م وڵاته كرد و به پشتبه‌ستن به ئامار و زانیارییه‌كان، باسی له‌وه كرد كه له ڕووی نه‌وته‌وه، ئێران چواره‌مین وڵاتی جیهانه و هه‌روه‌ها له ڕووی كۆگای سروشتیی گازه‌وه، ئێران یه‌كێک له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه و جیهانه.
ناوبراو باسی له‌وەش كرد كه ئێران له ڕووی هێزی مرۆیی و هێزی كاره‌وه، وڵاتێكی گه‌نجه و هێزی كاری زۆری هه‌یه و هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی سروشتێكی چوار وه‌رزییه‌وه و بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو، ئێران ده‌توانێت ببێت به وڵاتێكی گه‌شتیاری و بوونی خاكێكی به‌پیت و به‌ره‌كه‌ت ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان.
"دەرویژه" له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا، دۆخی ئابووریی ئێرانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا شی كرده‌وه و باسی له ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ڵاوسانی ئابووری كرد و باسی لەوە کرد کە به هۆی ئیدئۆلۆژیبوونی ڕێژیم و نادێموكراتبوونیهوه، دۆخی ئابووریی ئێران به‌ره‌و قه‌یران ڕۆیشتووه.
هه‌روه‌ها لە قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە هه‌ر كام له باڵه‌كانی ڕێژیم، دۆخی خراپی ئابووری به هۆكارگەلی ده‌ره‌كی یان نێوخۆیی ده‌به‌ستنه‌وه، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كیی قه‌یرانی ئابووریی ڕێژیم، نادێموكراتبوون و ئیدئۆلۆژیبوونی ڕێژیمه كه ده‌ره‌تانی گه‌شه‌ی ئابووری نادات و هه‌روه‌ها ده‌سبه‌سه‌ردا گیرانی ئابووری له لایه‌ن سپای تیرۆریستی پاسداران، ده‌ره‌تانی سه‌رمایه‌گوزاری و ڕقابه‌تی ئابووریی نه‌هێشتووه و هه‌ر ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كیی لاوازی و قه‌یرانی ئابووریی ئێرانه.
بەنیسبەت دۆخی ئابووریی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتەوە، "ده‌رویژه" باسی له‌وه كرد كه ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران به‌هۆی ئه‌وه كه كوردستان دۆخێكی گونجاوی له ڕووی خاک و ئاو و سه‌رچاوه ژێرزهویەکانەوە هه‌یه، به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه كه داگیری بكات و سیاسه‌تی ڕێژیمی ئیسلامی له هه‌مبه‌ر كوردستان، به تایبه‌ت له ڕووی ئابوورییه‌وه، سیاسه‌تی داگیركاری بووه.
دوا بڕگه‌ی ئەم کۆبوونەوەیە باسێک بوو له‌سه‌ر دۆخی ئابووریی حیزبی دێموکرات کە دواتر بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ڕا و بۆچوونی خۆیان خستە ڕوو.