کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە بەردەم نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

19:00 - 29 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە مەبەستی شەرمەزارکردنی سزای لە سێدارەدان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە بەردەم نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی شەرمەزارکردنی سزای لە سێدارەدان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە بەردەم نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا  کە دژی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە چووە ئەندامانی كۆمیتەكانی هەولێر و جەژنیكان بەشدار بوون و وێڕای کەمپێنی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی کورد لە بەردەم نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و دژایەتی خۆیان بۆ سزای لە سێدارەدان و هەنگاوە دژه مرۆییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕی.

لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەری بەشێکی بەرچاو لە حیزبەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی بەشدار بوون.