کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە دەهێنرێت

18:27 - 13 خەرمانان 2720

دوابەدوای گوشارە سیاسییەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دژی حیزبوڵڵای لوبنان و لەلایەکی دیکەشەوە ناڕەزایەتیی خەڵکی لوبنان لە پێوەندی بە تەقینەوەی ئەو وڵاتە؛ بەرەبەرە هێزەکانی حیزبوڵڵا لە سووریە دەکشێنەوە.

بەپێی زانیارییەکان نزیک بە ٢ هەزار و ٥٠٠ کەس لە کارناسان و فەرماندە نیزامییەکانی حیزبوڵڵا لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریە دەچنە دەرەوە.

ڕێژەیەکی زۆر لە چەکدارانی حیزبوڵڵا لە چەند حەوتووی ڕابردوودا گەڕاونەتەوە لوبنان.

سووریە بۆ پێشگرتن لە هاتنی چەکدارەکانی حیزبوڵڵای لوبنان سنوورەکانی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتە بە توندی چاودێری دەکات

سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باسیان لەوە کردووە کە ئاڵوگۆڕی گەورە لە ناوچەکە ڕوو دەدات و ئەم ئاڵوگۆڕە حیزبوڵڵای لوبنان وەکوو باڵێکی ڕێژیمی ئێران دەگرێتەوە.

هەروەها هێرشی نیزامیی ئیسرائیل بۆ سەربنکەکانی حیزبوڵڵا لەم چوارچێوەدایە، کە ئەمەش کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدایە.