کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆتایی بە چەندین خولی فێرکاریی ناوەندی فەرهەنگی- هونەریی "ڤەژین" هات

11:39 - 20 رەزبەر 2721

لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا ناوەندی فەرهەنگی- هونەریی "ڤەژین" چەندین خولی فێرکاریی بۆ منداڵان لە تەمەنە جیاوازەکاندا بەڕێوە برد و بە سەرکەوتوویی کۆتاییان پێ هات.

ئەو خولانەی فێرکاری بریتی بوون لە: "زمانی کوردیی سۆرانی و هەورامی بۆ منداڵان، فەلسەفە بۆ منداڵانی تەمەن ژێر ٨ ساڵ و تەمەن ۹ تا ١۵ ساڵ و نیگارکێشی بۆ منداڵان".

لەو خولە فێرکارییانەدا مامۆستایانی ژن و پیاو وانەکانیان وتووەتەوە و دواتر تاقیکارییان لە فێرخوازان وەرگرتووە.

ئەو خولانە تایبەت بووە بە سێ مانگی هاوین و پۆلێک لە منداڵان لە بواری جیاوازدا پەروەردە کراون.

ناوەندی ڤەژین ناوەندێکی فەرھەنگی- ھونەرییە کە تایبەتی لەسەر فەرھەنگ و ھونەری فۆلکلۆری کوردی کار دەکات.

ئەم ڕێکخراوە خەڵکییە لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دامەزراوە و نووسینگە سەرەکییەکەی لە شاری مەریواندایە.