سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە ئێران و بەتایبەتی کوردستانی ڕۆژهەڵات و بێکیفایەتیی ڕێژیم لە ئاست کۆنترۆڵکردنی ئەو ڤایرۆسە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵێک کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، له سه‌قز ئه‌گه‌رچی ڕێژیم باسی لە تووشبوونی ته‌نیا ٦ که‌س له‌و شارەدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە به‌ڵام ڕێژەی تووشبووان زۆر زیاترە.
هاووڵاتییانی سەقز باسیان لەوە کردووە کە ئەو ٦ که‌سە تووشبووە له پرسه و سهرهخۆشییەک لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەنداندا بەشدار بوونە و پێده‌چێت زۆر که‌سی دیکه له‌و پرسه و سه‌ره‌خۆشییه تووشی ڤایرۆسەکە بووبێتن.
تا ئێستا چه‌ندین که‌س به‌هۆی کۆرۆناوه له سه‌قز گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام ڕێژیم ته‌نیا یه‌ک که‌سی ڕاگه‌یاندووه که به‌هۆی کۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ست دابێت.
هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و بەتایبەت سەقز بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی ئابووری لەنێو خەڵکدا و کاروکاسبیی خه‌ڵک زۆر لاواز بووه و هیچ کاروکاسبییهک نه‌ماوه و خه‌ڵکێکی زۆر نه‌ته‌نیا پارەی دانی کرێی ماڵ و کرێی دووکانی نییه، به‌ڵکوو ئێستا بۆ نانی شه‌و داماون.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هیچ پێداویستییەکی پزیشکی و تەندروستی له‌لایه‌ن ڕێژیمەوە بۆ خه‌ڵک دابین نه‌کراوه و خه‌ڵکێکی زۆر له "وایتێکس" بۆ بەرگری لە ڤایرۆس که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی کار و پارە، ته‌نانه‌ت بۆ دابینکردنی وایتێکس و سابوون و ماددەی خاوێنکەرەوەی دیکه کێشه‌یان هه‌یه و پاره‌ی دابینکردنی سه‌ره‌تاییترین خوارده‌مه‌نی و که‌ره‌سته‌ی تەندروستییان نییه.
هەروەها دیارده‌یه‌کی دیکه که له نه‌بوونی کار و کاسبی ڕووی له زیادبوون کردووه دزینی که‌لوپه‌لی خه‌ڵکه که زۆرتر له‌لایه‌ن گیرۆده‌بووان به ماددە سڕکەرەکانەوە ده‌کرێت و به ڕۆژی ڕووناک ده‌یفرۆشن و ڕێژیم هەوڵێک بۆ پێش‌گرتن لەو دیاردانە نادات.