کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆرۆنا بەردەوام قوربانی دەگرێت

11:26 - 5 بەفرانبار 2720

کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا بەردەوام قوربانیی دەگرێت و ڕێژەی تووشبووان و قوربانییانی ئەو نەخۆشییە بەردەوام بەرز دەبێتەوە.

نەخۆشیی کۆرۆنا لە کوردستان و ئێران جیا لەوەیکە کۆنترۆڵ ناکرێت، ڕێژەی تووشبووانیش بەرزتر دەبێتەوە. هەتا ئێستا لە ئاستی کوردستان و ئێران نزیک بە ٥٤ هەزار و ٥٠٠ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

سەرجەم یەک ملیۆن و ١٨٣ هەزار و ١٨٢ کەسیش تووشی کۆرۆنا بوونە و ئەو ڕێژەیەش بەرزتر دەبێتەوە.

لە شارەکانی کوردستانیش دۆخی شارەکان بە هەمان شێوە مەترسیدارە و خەڵک ڕۆژانە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دەدەن.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیش ئیدعای ئەوە دەکەن کە واکسەنی خۆماڵی دروست دەکەن و لە واکسەنی بیانی کەڵک وەرناگرن.

ئێران یەكێک لەو وڵاتانەی جیهانە کە لە بواری ڕێژەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا پلەکانی یەکەمی هەیە.