کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆرۆنا بەردەوام گیانی خەڵک دەستێنێت

12:45 - 5 پووشپەڕ 2721

لە ماەوی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا بەرز بووەتەوە و ڕۆژانە کەسانێکی زۆر بەو هۆیەوە لە کورستان و ئێراندا گیانیان لەدەست دەدەن.

بەپێچەوانەی ئاسایی‌پیشاندانی دۆخی کۆرۆنا لە پێش هەڵبژاردنەکاندا ئامارەکانی فەرمیی ڕۆژی ڕابردووی ڕێژیم دەرخەری ئەوەن کە ڕێژەی ئەو شارانەی دۆخیان سوورە لە ٢٢ شار گەیشتووەتە ٣٢ شار لە کوردستان و ئیراندا.

کارناسانی تەندروستی لە هەمبەر ئەو دۆخە نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە و زیادبوونی ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا بە هۆشدارییەک دەزانن بۆ بەرەوڕووبوونە لەگەڵ خولی پێنجەمی کۆرۆنا لە ئێراندا.

هەروەها وتوویانە خراپیی بەڕێوەبەری لە کوتانی واکسەنی کۆرۆنا بووەتە هۆکاری پەرەستاندنی ڕێژەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە کوردستان و ئیراندا.

ڕێژیمی ئێران لەنێوان ٥٣ وڵاتدا پلەی ٤٨ی هەیە لەبواری کۆنترۆڵی کۆرۆنا لە جیهاندا.