کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆرۆنا لە شاری "ورمێ" ٢.٥ قات زیادی کردووە

17:50 - 21 رێبەندان 2720

"سێدقیانی" سەرۆکی ناوەندی تەندروستیی پارێزگای "ورمێ" وتوویەتی: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆرۆنا ٢.٥ قات زیادی کردووە بە جۆرێک کە لە یەک ڕۆژدا ٥٦٧ کەس بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی دوایین ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە شاری "ورمێ" ٣٨ هەزار و ٥٠٠ کەسه و لە ژمارەیەش ١٢٠٠ کەس مردوونە.

"سێدقیانی" جەختی کردەوە ئەگەر خەڵک ڕێوشوێنە تەندرووستییەکان ڕەچاو نەکەن شەپۆڵی چوارەمی کۆرۆنا مەترسیدارتر دەبێت.

ئێستا وڵاتی ئێران لە بواری ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پلەی ١٦هەمی لە ئاستی جیهاندا هەیە.