کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆرۆنا لە ورمێ و سنه بەردەوام قوربانی دەگرێت

12:24 - 6 خەزەڵوەر 2720

کرێکاران لە دوو پارێزگای ورمێ و سنه تووشی کۆرۆنا دەبن و بەهۆی ئەوەیکە ڕێوشوێنی تەندروستی بە باشی لەبەرچاو ناگیرێت، ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا زیادی کردووە.

له شارى قوروه سەر بە پارێزگای سنه، كۆرۆنا له‌نێو كرێكاران كه له مەزراكانى سێوک كار دەكەن، بڵاو بووەتەوه.

ئەو كرێکارانه بەهۆى نەبوونى كار و گرانیى لەڕادەبەدەر له شارەکانی دیکەشەوە بۆ كرێکارى ڕوويان له شارى قوروه كردووه.

کرێکارەکان چونكه هيچ ڕێوشوێنێکی تەندروستی لەبەرچاو ناگرن و هەموویان بە مینی‌بووس هاتوچۆ دەکەن و پێکەوە نان و چایی دەخۆن، بووەتەوە هۆی ئەوەیکە ئەو نەخۆشییە زیاتر بڵاو ببێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە ورمێ ڕێژیم تەرمی ئەو کەسانەی گیانیان بە کۆرۆنا لەدەست دەدەن، بۆ ئەوەیەک پارە لە خەڵک بستێنێت، تەرمەکانیان ناداتەوە و خۆی دەیاننێژێت. ڕێژیم بۆ ناشتنی هەر تەرمێک ٣٠ هەتا ٤٠ ملیۆن تمەن پارە دەستێنێت.

بەشێک لە بنەماڵەکان بەهۆی ئەوەیکە ناتوانن پارەی مردووەکانی خۆیان بدەن ناچارن لە ماڵەوە بیانخەنە دابڕگەوە و چاوەدێرییان بکەن.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێژیم لە نەخۆشخانەکان هەندێک لە نەخۆشەکان کە کۆرۆنایان نییە بە بیانووی کۆرۆناوە گیانیان لێ ئەستێندراوە و دواتر دەرکەوتووە کە ئەندامانی لەشیان فرۆشراوە.

لە یەکێک لە گوندەکانی مەرگەوەڕ سەر بە ورمێ، بنەماڵەی نەخۆشێک دوای دەرهێنانەوەی تەرمی مردووەکەیان بینیویانە کە ئەندامانی لەشی فرۆشراوە.