کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆرۆنا لە کوردستان دۆخێکی مەترسیداری دروست کردووە

18:36 - 1 پووشپەڕ 2720

بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دۆخێکی قەیرانیی دان و ڕێژەی تووشبووان و قوربانییانی کۆرۆنا بەردەوام لە هەڵکشاندایە و خەڵک ناچار بوونە خۆیان بۆ کۆنترۆڵی ئەم دۆخە هەنگاو هەڵگرن.

پارێزگاکانی کوردستان کە لەم ڕۆژانەدا بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخیکی مەترسیدار تێدەپەڕێنن و لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هیچ ئاوڕێکیان پێنادرێت و خەڵک بە شێوەی خۆڕسک لە هەوڵدان پیش بەم دۆخە بگرن.

لە مەهاباد بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە زیاتر ٥٠ کەس گیانیان لە دەست داوە، دۆخێکی مەترسیدار پێکهاتووە بەم هۆیەوە ١٤ یەکیەتیی سێنفی و کەسانی باوەڕپێکراو لەو شارە دوایان کردووە کە بە شێوەی بازاڕەکانی ئەو شارە دابخرێت.

لە شارەکانی کوردستان کە لە زۆربەی نەخۆشخانەکان جێگا بۆ چارەسەریی تووشبووان بە کۆرۆنا نییە و کەسانی تووشبوو ناچارن لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە.

ڕێژیمی ئێران بە شێوەی تایبەت لە پارێزگاکان، ئاماری ورد و ڕاست لەبارەی قوربانییانی کۆرۆنا بڵاو ناکاتەوە و ڕاستییەکان لەبارەی کۆرۆنا سەرپۆش دەکات.

 پارێزگاکانی کوردستان کە لە ئێستادا لە دۆخیکی مەترسیدار دان و  ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر تووشی نەخۆشی کۆرۆنا دەبن بەڵام لەلایەن ڕێژیمەوە بە میدیایی ناکرێت.