کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆرۆنا لە ئێران هەروا قوربانی دەگرێت

17:14 - 5 رەزبەر 2721

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤ هزار و ٤٧٠ کەس لە ئێران تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونە و ٢٨٩ کەس گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئامارەکانی ئەو وەزارەتەی ڕێژیم هەتا ئێستا کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٥ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار کەس.

هەروەها کۆی گشتیی قوربانییانی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ١١٩ هەزار و ٦٤٩ کەس.

ئاماری فەرمیی کۆرۆنا لە حاڵێکدا بە شێوەی ڕۆژانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و هێندێک لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ڕادەگەیەندرێت کە بەرپرسانی ڕێکخراوی نیزام پزیشکی، ئاماری ڕاستەقینە بە ٣ هەتا ٤ بەرابەری ئاماری فەرمی دەزانن.

ڕێژیمی ئێران لەنێوان ٥٣ وڵاتدا پلەی ٤٨ی هەیە لە بواری کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا لە جیهاندا.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە سەرەتای تەشەنەسەندنی ئەو نەخۆشییە لە ئێران دەیان وادەیان بۆ کۆنترۆڵی ئەو نەخۆشییە دا کە هیچیان وەدینەهاتن و لە ئێستاشدا خەڵک دەبنە قوربانیی بێ کیفایەتیی بەرپرسانی ڕێژیم.