کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆرۆنا و بێکیفایەتیی ڕێژیم گیانی پەرستارێکی جوانڕۆیی ئەستاند

13:16 - 25 خەرمانان 2720

پەرستارێکی خەڵکی جوانڕۆ کە بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا ماوەی چەند ڕۆژ لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی نەخۆشخانەیەکی کرماشاندا خەوێندرابوو، گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەرمانان، "پەیام ڕەحمانی" پەرستاری ٣٣ ساڵەی خەڵکی "جوانڕۆ"، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەی "گوڵستان" لە کرماشان گیانی لەدەست دا.

ناوبراو ماوەی چەند ڕۆژ لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی ئەو نەخۆشخانەیە خوێندرابوو و بە یارمەتیی دەزگای تایبەت هەناسەی دەکێشا.

ئاماری تووشبوونی کادری دەرمانی، پزیشک و پەرستارەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان لە ئاستێکی سەرەوەدایە و ئەوەش بەهۆی بێکیفایەتیی ڕێژیمە بەرانبەر بە دابینکردنی کەرەستەی پێویستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەروەها زیانی زۆری کادری دەرمانی و پەرستارەکان وای کردووە کە ڕێژەیان کەم ببێتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ماندوویەتیی کادری دەرمانیی نەخۆشخانەکان.