کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆساڵان، سەنگەری خۆڕاگری

11:57 - 23 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و خەباتی ڕاسان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، نیشتمانپەروەرانی دێموکرات لە شاخەکانی کۆساڵاندا، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و ڕاسانی خۆرهەڵات، بەڕێوە برد.

درووشمەکانی ئەو چالاکییە بریتی بوون لە: "بژی خەباتی حیزبی دێموکرات، بژی ڕاسان، ڕاسان بەردەوامە و هتد".

تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچە و شاخ و شارەکانی کوردستاندا، بەردەوام بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، دەبنە بڵیندگۆیەک بۆ گەیاندنی دەنگی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەیان.