کوردستان میدیا: "کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی" جێگری سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا ئیدانەی بۆردومانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیەی کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان
كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى كاره‌ساتى ٨ى ئهیلوول
زۆر به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له كۆیه، ئێران تۆپبارانى باره‌گاكانى هه‌ر دوو حزبی دیمو‌كراتى كرد و به‌هۆیه‌وه ده‌یان سه‌ركرده و كادیری قاره‌مان شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌ک له ژن و منداڵ و هاووڵاتى سڤیل بریندار بوون، لێره‌وه هاوكاتى ئیدانەكردنى ئه‌م تۆپبارانه ده‌رهه‌ق به هه‌ردوو حزبی دێموكرات، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌مى قووڵی خۆم ئاراسته‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدانى كاره‌ساتى ٨ى ئهیلوول ده‌كه‌م و هیواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
مێژوو سه‌لماندوویه‌تى، كه نه شه‌ڕی چه‌كدارى، نه تۆپباران و بۆمباران، نه ڕاگواستن و زیندانى كردن و له‌سێداره‌دان ناتوانێ كۆتایی به‌داوا ڕه‌واكانى گه‌لى كورد بێنى، بۆیه تاكه چاره‌سه‌رى راسته‌قینه‌و شاڕێگاى گه‌یشتنى كورد به مافه‌كانى و گه‌ڕانه‌وه‌ى دۆخی سه‌قامگیر و ئاشتى بۆ ناوچه‌كه، ته‌نهاو ته‌نها گفتوگۆ‌و كۆبوونه‌وه‌ى هه‌مووانه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتیانه.
داواكاریشین لە هەموو لایەك كە هەرێمی كوردستان نەكەنە گۆڕەپانی ململانێ سیاسی و سەربازییەكان لە ناوچەكە، كوردستان خۆی بە دۆخێكی هەستیاردا تێپەڕدەبێ.
كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لى
جێگری سكرتێری گشتى
یه‌كیەتیی نیشتمانیى كوردستان