کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆشکی سپی کوژرانی ڕێبەری ئەلقاعیدەی لە یەمەندا پشتڕاست کردەوە

10:54 - 18 رێبەندان 2719

سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا پشتڕاستی کردەوە کە ڕێبەری گرووپی تێرۆریستیی ئەلقاعیدە، لە عەمەلیاتێکدا لە یەمەن کوژراوە.

"دانڵد ترامپ"، سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە بەیانییەیەکدا کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە بڵاو بووەوە، وتی: "بۆ شەڕ لەگەڵ تێرۆریزم عەمەلیاتێکمان لە یەمەن بەڕێوە برد کە تێیدا، قاسم ئەلڕیمی، ڕێبەر و یەکێک لە دامەزرێنەرانی گرووپی ئەلقاعیدە لە نیمچە دوورگەی ئەلعەرەب، کوژرا".

ترامپ هەروەها وتوویەتی، گرووپی ئەلقاعیدە لە نیمچە دوورگەی ئەلعەرەب، بە فەرماندەریی ئەلڕیمی، توندوتیژیگەلێکی زۆری کردووە و فەرمانی داوە تا چەندین هێرش بکرێتە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و هێزەکانمان.

سەرکۆماری ئامریکا ئاماژەیەکی بە ڕێکەوتی کوژرانی "قاسم ئەلڕیمی" نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١١ی ڕێبەندان، شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو تێرۆریستە لە شاری "وادعی عوبەیدە"، لە ڕۆژهەڵاتی شاری "مەئرەبـ"ـی یەمەن کراوەتە ئامانجی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و لە ئەنجامدا "ئەلڕیمی" کوژراوە.