کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆشکی سپی: گوشارە جیهانییەکان بۆ سەر ئێران دەبێ زیاتر بکرێت

00:06 - 23 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: کۆشکی سپی لە ڕاگەیندراوێکدا، داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە، کە لە بەرامبەر کردەوە مەترسیدارەکانی ڕێژیمی ئێران، گوشار بخەنە سەر ئەو ڕێژیمەوە.

سارا هاکبی سێندرز، وتەبێژی کۆشکی سپی بە بڵاوکردنی ڕاگەیندراوێک، داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کردووە، کە لە بەرامبەر کردەوە.

ئاژاوەگێڕانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە و جیهان بەرپرسایەتیتان هەبێت و بۆ گۆڕینی کردەوەکانی گوشار بخەنە سەر ئەو ڕێژیمە. 

وتەبێژی کۆشکی سپی لەو ڕاگەیندراوەدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە ناوچەکە چالاکی ئاژاوەگێڕانە دەکات و داهاتی خەڵکی ئێران، بۆ ئەو کردەوانە بەکار دەهێنێت.

سارا هاکبی، لەسەر کردەوەکانی سپای پاسداران، ئاماژەی بە هاویشتنی مووشەکە بالستیکییەکانی سپای پاسداران لە ڕێگەی حووسییەکان بەرەو عەرەبستان و هاویشتنی ڕاکێت لە خاکی سووریەوە بەرەو ئیسرائیل کردووە، کە بووەتە هۆی تێکدانی ئەمنییەتی ناوچەکە.

ئامریکا بە هۆی کردەوە مەترسیدارەکانی ڕێژیمی ئێران وەکوو: "چالاکیی ناوکی و سازکردنی مووشەکی دوورهاوێژی بالستیکی و پاڵپشتیی ئەو ڕێژیمە لە تێرۆریست و تێکدانی ئەمنییەتی جیهانی"، لە ڕێککەوتننامەی بەرجام کشایەوە و دوابەدوای ئەوە هەندێک لە وڵاتان وەکوو: ئێماراتیش، سپای تێرۆریستیی قودس و کەسایەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانیان خستووەتە لیستەی تێرۆر و گەمارۆوەوە.