کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"کۆشکی فەرهاد" بەهۆی سیاسەتەکانی ڕێژیم خەریکە لەنێو دەچێت

17:30 - 24 بەفرانبار 2720

"کۆشکی فەرهاد" یەکێک لەو ئاسەوارە کەونارانەیە کە لە کێوی "قەڵای ڕوانسەر" لە تەنیشت قەبرستانی ئەم شاره هەڵکەوتووە.

شوێنەوارناسان مێژینەی "کۆشکی فەرهاد" دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی "ماد"ەکان و شازادەیەک لەو "کۆشکە"دا بە خاک ئەسپێردراوە.

بەهۆی گرینگی پێنەدانی کاربەدەستانی ڕێژیم بە ئاسەوارە مێژووییەکان "کۆشکی فەرهاد" ڕۆژ لەدوای ڕۆژ جوانیی خۆی لە دەست دەدات و بووەتە گۆڕستانی زبڵ و دیوارێک بۆ یادگاری نووسین.

تاڵانکەرانی ئاسەوارە مێژووییەکانی سەر بە ڕێژیم بە هەڵکەندنی دیوار و عەرزی "کۆشکی فەرهاد" شازادەی هەمیشە خەوتووی کەونار بە دەنگی پاچ و پێمەڕەکانیان وەخەبەر دێنن.

هەرلە دەورووبەری "کۆشکی فەرهاد"دا چەندین ئاسەواری دیکە هەیە وەک قەبرستانێکی دەورەی سەفەوی و ئەشکەوتێکی دەورەی پارینە سەنگی کە سەرجەم بوونەتەوە قوربانیی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران.